PM:02:57:01/02/2025 
        
      6092 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       بەرپرسانی لۆس ئەنجلس رایانگەیاند، دوای نزیکەی چوار هەفتە ئاگرەکەى شارى لۆس ئەنجلسى ئەمریکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا بە تەواوى کۆنتڕۆڵ کرا.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ شەممە ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەرپرسانی شاری لۆس ئەنجلس بڵاویانکردەوە، بە هەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین توانرا دوای نزیکەی چوار هەفتە ئاگرەکەی لۆس ئەنجلێس کۆنتڕۆڵ بکرێت.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەیان
بەوەشکرد، بەهۆى ئاگرەکەوە تا ئێستا ٥٠ هەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوان سووتاون و نزیکەی ٣٠
کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
باسیان
لەوەشکرد، نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ماڵیان چۆڵکردووە و زیاتر لە ١٦ هەزار بینا و
خانوو سوتان و زیانە ئابوورییەکانیشی بە نزیکەی ٢٧٥ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
		
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             