سەردێڕ:

ئیسرائیل ١٨٣ فەڵەستینی لە بەرامبەر سێ دیل ئازاد دەکات

AM:09:59:01/02/2025

1376 جار خوێندراوەتەوە

لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست، ئەمڕۆ فەڵەستین ١٨٣ زیندانیکراوی خۆی لەبەرامبەر ئازادکردنی سێ ئیسرائیلیدا وەردەگرێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی شووباتـی ٢٠٢٥، كۆمەڵەی زیندانیانی فەڵەستینی رایگەیاند، لە چوارەمین ئاڵوگۆڕی دیلەکانی غەززە ١٨٣ دەستبەسەرکراوی فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل لە گۆڕەپانی غەززە ئازاد دەکرێن.

ئاماژە بەوەکراوە، فەڵەستین سێ بەندکراوی ئیسرائیل لەبەرامبەردا ئازاد دەکات و هەروەها ناسنامەیانی ئاشکراکردووە.

هاوکات، دەیان چەکداری بزووتنەوەی حەماس لە خان یونس لە باشووری غەززە کۆبوونەتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ دوایین ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست.

جێی ئاماژە پێدانە، ئەمە چوارەمین ئاڵووگۆری بارمتە و زیندانییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسە و لەقۆناغەکانی پێشتردا سەدان زیندانی لە غەززە ئازادکراون.













گەلەری