AM:09:25:01/02/2025 
        
      5464 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، هەلیکۆپتەرێکی فریاگوزاریی تەندروستی لە شاری فیلادیفیا کەوتووەتە خوارەوە و شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ شەممە ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەلیکۆپتەرێکی خزمەتگوزاری تەندروستی لە شاری فیلادیفیا پاش فرینی بۆ ماوەی خولەکێک بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە تێکشکاوە و لە رووداوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژە بەوەشکراوە، هەلیکۆپتەرەکە منداڵێکی نەخۆشی تیادابووە کە پێویستی
بە چاودێری پزیشکی بووە و دایکی منداڵەکەش لە هەلیکۆپتەرەکەدا بووە و چوار کەسەکەی
تریش تیمی هەلیکۆپتەرەکە بوون و سەرجەمیان هاوڵاتی مەکیسکی بوون.
هاوکات، ئەوەش دووەم رووداوی تێکشکانی فرۆکە و هەلیکۆپتەرە لە هەفتەیەکدا
لە ئەمریکا و ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەش لە رووداوی پێکدادانی فرۆکەیەکی
نەفەرهەڵگر و هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
		
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             