سەردێڕ:

نرخی زێڕ لەبەرزترین ئاستی مێژوودایە

AM:08:52:01/02/2025

2556 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٨٠١ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت،بەمەش بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٤٢ دۆلار زیادیکردووە.


ئەمڕۆ ١ی شوباتی ٢٠٢٥، بەهۆی نیگەرانی لە گرژییە بازرگانییەکان لەنێوان ئەمریکا لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک ترسی بازرگانانی زیادکردووە و بەوهۆیەوە نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژووی مامەڵەکاندا.

هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم کەمێک بەرزبووەتەوە،  نرخی زێڕی عەیارەر ١٨ بە ٥٠٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٩٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦١٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٧٥ هەزار دینارە

 














گەلەری

‌بەپەلە