AM:08:29:01/02/2025
1192 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٩٥ سەنت دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٢ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی دابەزیوە.
هاوکات، بەرزبونەوەى نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا دواى ئەوەهات کە چین خواستى لەسەر
نەوت بەرێژەیەکى بەرچاو زیادى کردووە لە بازاڕەکانى جیهاندا و رێکخراوی ئۆپیکیش رەتیکردەوە
بەرهەمهێنانى نەوت زیاد بکات.