سەردێڕ:

حکومەتی بەریتانیا لەڕێی پلانێکەوە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی کۆنترۆڵ دەکات

PM:11:06:31/01/2025

6168 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، حکومەتی وڵاتەکە سەرقاڵی دانانی پلانێکە بۆ رێگریکردن لە لێشاوی کۆچبەران، بەپێی پلانەکەش، هەر کۆچبەرێک بچێتە وڵاتەکەوە و راستەوخۆ خۆی رادەست نەکات، سزای پێنج ساڵ زیندانیی بەسەردا دەسەپێندرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاماژە بەوەش کراوە، حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ لیژنەی یاسایی کۆچبەریی وڵاتەکەی سەرقاڵی دانانی پلانەکەن، ئامانجیشیان رێگریکردنە لە گەیشتنی کۆچبەران بە بەریتانیا لەرێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە.

پێشتریش، پڕۆژە یاسایەک پێشکەش بە پەرلەمانی بەریتانیا کراوە کە رێگە بە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەدات، مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیی کۆچبەران بەکاربهێنن بۆ دۆزینەوەی باندە قاچاخچییەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، بەریتانیا هەنگاوەکانی بۆ رێگریکردن لە کۆچی بەلێشاو بۆ وڵاتەکەی و دەستگیکردنی ئەو کەسانەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن چڕ کردووەتەوە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشدا، ئاژانسی تاوانەکانی بەریتانیا لە ئۆپراسیۆنێکدا لە هەرێمی کوردستان، سێ قاچاخچی کوردیان دەستگیر کرد کە کاریان بە قاچاخبردنی مرۆڤ بوو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا.

 

 

 













گەلەری

‌بەپەلە