PM:07:57:31/01/2025
1944 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە سبەینێ چوارەم ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلی و زیندانیە فەڵەستینیەکان لەچوارچێوەی ئاگربەستی غەززە بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، وتەبێژی گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە رۆژى شەممە سێ بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی رادەستی رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی بکرێن.
هەروەها لەبەرامبەر ئەوەدا ئیسرائیل ٩٠ زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکات کە هەندێکیان
حکومی هەتاهەتاییان هەیە.
هاوکات، لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە بریارە ٣٣ بارمتەی ئیسرائیلی و هەزار
زیندانی فەڵەستینی ئازاد بکرێن.