سەردێڕ:

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان

PM:02:28:31/01/2025

2904 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیل دا بۆسەر شارۆچکەی جەنەتا لە رۆژهەڵاتی لوبنان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمرۆ هەینی ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شەوی رابردوو فرۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی لەسەر بنەمای رێنماییەکانی دەزگای هەواڵگری هێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێکی گروپە چەکدارە توندڕەوەکان کە هەڕەشەیان بۆسەر خاکی ئیسرائیل و هێزەکانی سوپا دروستکردبوو.

لەبەرامبەردا سەرچاوە لوبنانییەکان دەڵێن، فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەرسنووری لوبنان و سوریا لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.













گەلەری

‌بەپەلە