AM:08:12:31/01/2025
1224 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٧٠ سەنت بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٣ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک بەرزبووەتەوە هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.
هاوکات، هێرشی
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕێڕەوی
سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی رووسیا تێکدانی
رێڕەوی هەناردەکردنی نەوت و بەوهۆیەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە.