AM:12:03:31/01/2025 
        
      10384 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       کۆمپانیای نێتفلیکس رایگەیاند، لە ٢٧ی حوزەیرانـی ئەمساڵ وەرزی سێیەم و کۆتایی سکوید گەیم پەخشدەکرێت.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمرۆ پێنجشەممە ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بە ناونیشانی "ئامادەبە بۆ یاری کۆتایی"، نێتفلێکس پۆستەری وەرزی سێیەمی زنجیرەی بەناوبانگی کۆریی سکوید گەیمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ٢٧ـی حوزەیرانی ئەمساڵ لە تۆڕی نێتفلێکس پەخشدەکرێت.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
کۆمپانیاکە کورتەیەکی فەرمی وەرزی سێیەمی بڵاوکردەوە کە دەڵێت، وەرزی سێیەم و کۆتا یاریی سکوید گەیم بە تەواوی باس لە کارەکتەری سەرەکی جی-هون
دەکات دوای ئەوەی باشترین هاوڕێی لە یارییەکەدا لەدەستدا و لەلایەن "فرۆنت
مان"ـەوە تەواو نائومێدییەک کرا، جی-هون بەردەوام دەبێت لەسەر ئامانجەکەی بۆ
کۆتاییهێنان بە یارییەکە، لەکاتێکدا "فرۆنت مان" بەردەوامە لە جوڵەی
داهاتوو و هەڵبژاردنی یاریزانە رزگاربووەکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، وەرزی یەکەم و دووەمی زنجیرە
کۆرییەکە لە تۆڕی نێتفلێکس سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد و وەرزی یەکەم پڕبینەرترین
زنجیرەی نێتفلێکسە، لە کاتێکدا وەرزی دووەم بە کاتێکی کەم توانی بچێتە ریزبەندی سێیەمی
پڕبینەرترین زنجیرەکانی نێتفلێکس.
		
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             