سەرۆکی ئەمریکا، گیانله‌ده‌ستدانی هەموو سه‌رنشینانی ناو فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ره تێكشكاوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كاره‌ساتێكی راسته‌قینه‌یه و هیچ رزگاربوویه‌ك نییه و ئێستا ئه‌ركی تیمه‌كان گۆڕاوه بۆ گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نازانن هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه چییه و به‌دڵنیاییه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه ده‌دۆزنەوە.
ئه‌مڕۆ میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، ١٨ ته‌رم له رووباری په‌تۆموك ده‌رهێنراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی نیشتمانی رۆناڵد ریگان له نزیك واشنتۆن خۆی به هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیدا كێشاوه.
هاوکات، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی فیدڕاڵی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سه‌ر به هێڵی ئاسمانی PSA له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له رێڕه‌وی فڕینی ٣٣ له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا له ئاسماندا له‌گه‌ڵ هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیدا توشی پێكدادان بووه.