سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی پێکدادانەکەی فڕۆکەو هێلیکۆپتەرە سەربازیەکەی ئەمریکا

PM:06:40:30/01/2025

3488 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە پایتەختی ئەمریکا خۆی دەکێشێت بە هێلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمریکادا و بەهۆیەوە نزیکەی ٦٠ سەرنشینی ناو فرۆکەکە گیان لەدەست دەدەن.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک شاری واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە رێگایدا بەرەو فڕۆکەخانەی رۆناڵد رێگان، لە نزیک رووباری پۆتۆماک خۆی دەکێشێت بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازیدا و فڕۆکەکە تێک دەشکێت دەکەوێتە ناو رووبارەکەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێی وتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان فڕۆکەکە ٦٠ سەرنشین و چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدابووە و رووسیا رایگەیاندووە کە چەند هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتەش لە فڕۆکەکەدا بوون.

هاوکات، جۆن دۆنێڵی، بەرپرسی بەشی فریاگوزاری واشنتۆن رایگەیاند، "بڕوا ناکەین کەس رزگاری بووبێت لە رووداوەکە"، دەشڵێت، ٢٧ لاشەیان لە فڕۆکەکە و یەکێکیشیان لە هێلیکۆپتەرەکە هێناوەتە دەرەوە.

وتیشی، نزیکەی ٣٠٠ کەس راسپێردراون بە دوای رزگاربووانی رووداوەکەدا بگەڕێن بەڵام بایەکی بەهێز هەیە و ئاوی رووبارەکە پارچەیەک سەهۆڵە، قورس و مەترسیدارە ئیشکردن تیایدا.

هەر لەسەر رووداوەکە پنتاگۆن رایگەیاند، هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری سیکۆرسکی ئێچ ٦٠  و ٣ سەربازی ئەمریکای تێدا بووە.

بە پێی ئاژانسی رۆیتەرزیش، ١٥ ساڵ لەمەوپێش و لەساڵی ٢٠٠٩دا رووداوێکی لەم جۆرە روویداوە، فڕۆکەیەک لە ئاسمانی نیویۆرکدا تێکشکاوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی هەموو سەرنشینەکان کە ژمارەیان ٤٩ کەس بوو.













گەلەری