PM:02:10:30/01/2025
1820 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای مێتا رەزامەندی دەربڕیووە بە پێدانی ٢٥ ملیۆن دۆلار بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو داوایەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تۆماریکرد بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی راپۆرتی ئەسۆشیەیتد پرێس، یەکلاکردنەوەکە بریتییە لە تەرخانکردنی ٢٢ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو رێکخراوێک کە دەبێتە کتێبخانەی سەرۆکایەتی داهاتووی ترەمپ، لەکاتێکدا باقی ئەو بڕە پارەیە بۆ دابینکردنی پارەی یاسایی بەکاردەهێنرێت.
ئەم یەکلاکردنەوەیە لە کاتێکی هەستیاردایە بۆ مێتا کە هەوڵدەدات
پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بنیات بنێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە نێوان
سەرۆکی ئەمریکا و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی
تەکنەلۆجیادا ئەنجامدرا، لەنێویاندا مارک زوکەربێرگ.
ترامپ پێشتر رەخنەی لە کردەوەی کۆمپانیاکانی
سۆشیال میدیا گرتبوو و تۆمەتباری کردبوون بە "سانسۆری نایاسایی" لە
ئازادی قسەکردن، ئەمەش وای لێکرد دوای دەرچوونی لە کۆشکی سپی سکاڵاکە تۆمار بکات.