سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

AM:08:09:30/01/2025

980 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٨٩ سەنت دابەزی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٢ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و نۆ سەنت دابەزی هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.

هاوکات، دابەزینی نرخی نەوت دوای دەستبەکار بوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دێت کە لە دوای دەستبەکار بوونی رۆژ بە رۆژ نرخی نەوت رووی لە دابەزینە.













گەلەری