دیارترین ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی خەواڵووی دوای نانخواردن بریتین لە :
		١. دوای نانخواردن خوێن زیاتر دەچێتە ناو سیستەمی هەرسکردن بۆ یارمەتیدانی هەرسکردنی خواردن. ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خوێن لە مێشک و بەشەکانی تری جەستە کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندویتی و خەواڵوویی.
			٢. دوای نانخواردن ئەنسۆلین لە جەستە بەرزدەبێتەوە بۆ کەمکردنەوەی شەکەری خوێن ئەمەش هۆی دابەزینی شەکەری خوێن و هەستکردن بە ماندوویی.
	٣. خواردنە چەور و پڕ کاربۆهیدراتەکان دەبنە هۆی ماندویتی و خەواڵوویی چونکە هەرسکردنیان قورسە و کاتێکی زیاتریان دەوێت.
	٤. هەندێک خواردن دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی مێلاتۆنین، کە هۆرمۆنی خەوە.
	چەند رێگایەک بۆ کەمکردنەوەی خەوی دوای نان خواردن:
	- خواردنی کەم کاربۆهیدرات و کەم چەوری هەڵبژێرە و زیاتر خواردنە ریشالی و پڕۆتینیەکان هەڵبژێرە.
	- بە شێوەیەکی هیواش نان بخۆ هەروها زیاتر لە چەند جارێک خواردنکە بجو بۆ ئەوەی سیستەمی هەرسکردن بارێکی قورس نەکەوێتە سەر.
	- دوای نان خواردن چالاکییەکی کەم وەک ڕۆشتن ئەنجام بدە بۆ ئەوەی سوڕی خوێن چالاکتر بێت.
	- خواردنی میوە و ریشاڵەکان یارمەتیدەرن لە لە کەمکردنەوەیخەواڵووی.
	- قاوە یان چا دەتوانن یارمەتیدەر بن لە چالاککردنەوەی مێشک و کەمکردنەوەی هەستکردن بە ماندوویی.