دوای داواکەی ترەمپ بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، بڕیارە دووشەممەی داهاتوو وڵاتانی هەناردەکاری نەوت کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی نرخی نەوتەوە بکەن.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسەکانی هەوڵ بڵاویان کردەوە، بڕیارە وڵاتانی ئۆپیک و رووسیا کە بە ئۆپێک پڵەس ناسراون، لە سێی مانگی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی گشتی بکەن لە بارەی بڕیاردان لەسەر نرخی نەوت.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، بەپێی زانیارییەکان
روون نییە وەڵامی ئۆپیک بە داواکەی ترەمپ ڕازی دەبن یاخود نا.
هەروەها وەزیری وزەی کازاخستان کۆبوونەوەکەی
پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، بەمەبەستی بڕیاردان لە بارەی زیادکردنی بەرهەمهێنان و
هەناردەی نەوت وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە کۆدەبنەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەمەبەستی جێگیرکردنی نرخی
نەوت لە ساڵی رابردوودا رێکخراوی ئۆپیک بڕی
بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەم کردەوە.
لەمسڵدا و لە چوارەم ڕۆژی کۆربەندی داڤۆس، دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بە ئامانجی راگرتنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا داوای لە وڵاتانی ئۆپیک کرد نرخی نەوت داببەزێنن.