وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیدارەی نوێی سوریا، کارکردنی بە دەستووری ساڵی ٢٠١٢ راگرت و رایگەیاند، دەسەڵات دراوەتە دەست ئەحمەد شەرع تا پەرلەمانێکی کاتی پێکبهێنێت.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی، وته‌بێژی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوریا، له وتارێكدا رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری ساڵی ٢٠١٢ و هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌مو یاسا تایبه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل كه له سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا پێكهاتبوو، سه‌رجه‌م لیژنه‌كانیش كه له‌و ئه‌نجومه‌نه پێكهێندرابوون، به‌هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای ڕژێمی پێش‌و و دوباره بنیادنانه‌وه
و دروستكردنه‌وه‌ی سوپای سوریا له‌سه‌ر بناغه نیشتمانییه‌كان، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه
به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی پێش‌و و به
لق و ناوه جۆراوجۆره‌كانی و هه‌مو ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه پێشتر هه‌بون، دامه‌زراوه‌یه‌كی
نوێی ئه‌منی كه ئاسایشی هاوڵاتیان بپارێزێت دروستده‌كرێت.
باسی له‌وه‌شكرد،
بڕیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی سۆسیالیستی به‌عسی عه‌ره‌بی و پارته‌كانی
به‌ره‌ی پێشكه‌وتنخوازی نیشتمانی و رێكخراو و داموده‌زگا و لیژنه‌كانی سه‌ر به‌و
پارتانه به هه‌ر ناوێكی دیكه پێكبهێندرێنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا
نه‌بێت كه هه‌مو سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی سوریا.
ئەوەشی
خستەڕوو، له‌مه‌ودوا هه‌موو گروپه سه‌ربازییه‌كان، ئۆرگانه‌كانی شۆڕشگێڕی سیاسی و
مه‌ده‌نی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و تێكه‌ڵ به داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌بن، هه‌روه‌ها
فه‌رمانده ئه‌حمه‌د شه‌رع له ماوه‌ی راگوزه‌ردا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات ده‌گرێته
ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا جێبه‌جێده‌كات
و نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئاشكراشیكردووه،
ده‌سه‌ڵات ده‌درێته سه‌رۆك كۆمار بۆ پێكهێنانی په‌رله‌مانێكی كاتی بۆ قۆناغی
راگوزه‌ر، كه ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌گرێته ئه‌ستۆ تا ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی بۆ وڵات
په‌سه‌ند ده‌كرێت و ده‌چێته ناو هێزی جێبه‌جێكردنه‌وه.