سەردێڕ:

ئەحمەد شەرع داوای رادەستکردنی بەشار ئەسەد دەکات

PM:05:07:29/01/2025

3136 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا لەگەڵ شاندە باڵاكەی مۆسکۆ، داوای كردووە كە بەشار ئەسەد، سەرۆكی پێشووی سوریا رادەستی دیمەشق بكەنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە ئیدارەی نوێی سوریا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، لە كۆبونەوەی دوێنێ سێشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە لەگەڵ شاندە باڵاكەی مۆسکۆ، داوای كردووە كە بەشار ئەسەد، سەرۆكی پێشووی سوریا و یاریدەدەركانی و نزیكەكانی رادەستی دیمەشق بكەنەوە کە رۆژی ٨ـی کانونی دووەمـی ساڵی رابردوو هەڵاتن بۆ وڵاتی روسیا.

ئاماژەیان بەوەکردووە، یەكەم شاندی باڵای روسیا سەردانی سوریایان كرد و دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیمەشق، شاندە روسییەكە ئامادەنەبوون لێدوان بۆ رۆژنامەنووسان لەسەر هیچ یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بدەن.

 













گەلەری