سەردێڕ:

ترەمپ بانگهێشتی ناتانیاهۆ دەکات بۆ کۆشکی سپی

PM:02:41:29/01/2025

1600 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی کردووە، ئامانجی سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی، پرسی ئاگربەستە لە غەززە و چەند پرسێکی دیکەیە پەیوەست بە ناوچەکە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی سێشەممەی داهاتوو، ٤ی شووباتی ٢٠٢٥ سەردانی کۆشکی سپی دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یەکەم سەرکردەی بیانییە کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی ترەمپدا بانگهێشتی کۆشکی سپی بکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دیداری نێوان ترەمپ و ناتانیاهۆ، پرسی ئاگربەست لە غەززە و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.

ترەمپ بۆ جاری دووەمە لەسەر کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا دادەنیشت، وەک یەکەم میوانی بیانی پێشوازی لە ناتانیاهو دەکات.













گەلەری

‌بەپەلە