AM:11:11:29/01/2025 
        
      7600 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، فڕۆکەوانێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا رۆژی سێشەممە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ٣٥ی لە بنکەیەکی ئاسمانی لە ئەلاسکا رزگاری بوو.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کیمبەرلی تاشێت، وتەبێژی بنکەی ئالاسکا رایگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێڕەوی فڕینی بنکەی هێزی ئاسمانی ئایلسۆن روویداوە، بەڵام دەستبەجێ نەزانراوە رووداوەکە لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکە روویداوە یان بەرزبووەتەوەی.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                             
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             