سەردێڕ:

نرخی نەوت لە جێگیریدایە

AM:08:24:29/01/2025

1156 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ سێ سەنت دابەزی.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٣ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ پێچەوانەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی ٢٦ سەنت بەرزبووەوە.

هاوکات، دابەزینی نرخی نەوت دوای دەستبەکار بوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دێت کە لە دوای دەستبەکار بوونی رۆژ بە رۆژ نرخی نەوت رووی لە دابەزینە.













گەلەری