PM:11:41:28/01/2025
5368 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئامادەی گفتوگۆ و دانوستانن لەگەڵ ئۆکرانیا، بەڵام نایانەوێت لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببنەوە چونکە بڕوایان وایە شەرعییەتی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، دەتوانێت شاندی دانوستانکار راسپێرێت بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیادا و ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی جەنگدا زیلینسکی
شەرعییەتی لەدەستداوە و ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بەسەرچووە، هەربۆیە ئەگەر ئۆکرانیا
نیازی گفتوگۆی هەیە دەتوانێت لە رێگەی سەرۆکی پەرلەمانەکەیانەوە دانوستانیان لەگەڵ
بکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا
دەستێوەردان و هاوکارییەکانیان لە ناو ئۆکرانیادا رابگرن ئەوان دەتوانن جەنگی سێ
ساڵەی نێوانیان لە ماوەی مانگ و نیوێک بۆ دوو مانگدا بەتەواوی کۆتایی پێبهێنن.