PM:05:53:28/01/2025 
        
      6076 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واژۆی لەسەر بڕیاری دامەزراندنی سیستمێکی بەرگریی موشەکی بۆ ئەمریکا کردووە، کە هاوشێوەی سیستمی گومەزی ئاسنینی ئیسرائیل بێت.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی کۆمارییەکاندا وتی، پێویستە دەستبەجێ و لە رێگەی نوێترین تەکنەلۆجیاوە لە ئەمریکا دەست بە دروستکردنی گومەزی ئاسنین بکەن.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
باسی لەوەشکرد فەرمانی دروستکردنی گومەزی ئاسنین دەداتە پیت هێگسێت، وەزیری نوێی بەرگریی وڵاتەکەی.
هاوکات پێشترو
لەکاتی بانگەشەکانیدا ترەمپ بەڵێنی ئەوەیدابوو لە کاتی بردنەوەی کورسیی سەرۆکایەتیدا
سیستمێکی بەرگریی دابمەزرێنێت، کە هاوشێوەی گومەزی ئاسنینی ئیسرائیل بێت
.
 
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             