PM:01:02:28/01/2025
1192 جار خوێندراوەتەوە
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا رایگەیاند، ٦٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسیایان لە ئاسمانی وڵاتەکەیان خستووەتە خوارەوە شەوی رابردوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسەکانی هەواڵ باسیان لەوەکرد، شەوی رابردوو روسیا هێرشێکی فراوانی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا کە ژمارەیان بە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەزەندە دەکرا چەند ئامانجێکیان لە خاکی ئۆکرانیا پێکاوە.
هاوکات، لەلایەکی ترەوە هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا باسیان لەوەکرد، توانیویانە
لەو هێرشەی روسیا بۆسەر وڵاتەکەیان ٦٥ فرۆکەی بێفڕۆکەوانی مۆسکۆ بخەنە خوارەوە.