لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی کۆچبەری نایاسایی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا سێیەم فڕۆکەی سەربازی ئەمریکا بە ژمارەیەک کۆچبەرەوە لە گواتیمالا نیشتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی ڕۆیتەرز رایگەیاند، ئەو فڕۆکەیەی کە دیپۆرت کرایەوە ٦٤ کەسی هەڵگرتبوو و دوای گەشتێک رۆژی دووشەممە لە ویلایەتی تەکساسەوە لە گواتیمالا نیشتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشتر لەبەردەم کۆمارییەکان سوێندی خوارد کە بەردەوام
دەبێت لە بەکارهێنانی فڕۆکە سەربازییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانی دیپۆرتکردنەوە، وتیشی
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا شوێنی کۆچبەرە نایاساییەکان دەدۆزینەوە و دەیانخەینە سەر فڕۆکەی
سەربازی و دەیاننێرینەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیەوە هاتوون.
ئەمریکا لەهەفتەی پێشوودا دەستی کرد بە دیپۆرتکردنەوەی سەدان کۆچبەری نایاسایی،
کۆشکی سپیش شانازیی بەوەوە دەکرد کە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ
لە مێژووی ئەمەریکادا دەستی پێ کردووە.