نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمێك دابەزی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٧٤٢ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نۆ دۆلار و ٥٠ سەنت دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.
هاوکات، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک
سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم رۆژیدا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمە
لەکاتێکدایە، لە بازارەکانی هەرێمیش ئەمڕۆ نرخەکەی کەمێک دابەزی، نرخی زێڕ لە
بازارەکانی هەرێم بەم جۆرەیە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩٧ هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم
شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٧٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٠٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٢ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٧٩ هەزار
دینارە.