سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی پارتی: نەوتی هەرێم بە قاچاخ دەبرێت بەڵام ناگاتە ٣٥٠ هەزار بەرمیل

PM:08:48:26/01/2025

5360 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە و دەبێت بەغدا پێوەی پابەندبێت، دەشڵێت، "تەوتین کردنی مووچە کاتی دەوێت و نابێت بکرێتە کێشە".


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، شیروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پێویستە بەغدا مووچە بنێرێت تا ئەوکاتەی لە رێگای لیژنەکانەوە کێشەکان چارەسەر دەکرێت و بەغدا هیچ پارەیەکی بۆ خەرجی بەکاربردن لەهەرێم نەناردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەغدا هیچ بەڵگە و نوسراوێکی فەرمی لەبەردەستدا نییە کە دەڵێن هەرێم رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەفرۆشێت، "ئێمە نالێین لە هەرێم نەوت بە قاچاخ نابرێت بەڵام بەو شێوەیە نییە کە رۆژانە بگاتە ٣٥٠ هەزار بەرمیل ئەگەر بەغدا پێی وایە هەرێم نەوت بە قاچاخ دەفرۆشێت با بەشێوەکەی مەیدانی لێکۆڵینەوە بکات".

باسی لەوەشکرد، کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق چارەسەر نییە، وتیشی، لە نەهاتنی مووچە هاوڵاتییانی هەرێم زەرەمەند دەبن نەک بەرپرسەکان و دەبێت فراکسیۆنە کوردیەکان لە بەغدا بەرگری لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن.













گەلەری