سەردێڕ:

پوتین داوا دەکات ترەمپ ببینێت بۆ راگرتنی جەنگ لە ئۆکرانیا

PM:02:58:26/01/2025

1864 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی روسیا داوای کردووە بیبینێت و لەسەر راگرتنی جەنگی ئۆکرانیا گفتوگۆ بکەن، وتیشی ئامادەیە بۆ دیداری لەگەڵ پوتن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، پێیوایە روسیا ئامادەیە بۆ راگرتنی جەنگی ئۆکرانیا، ئەوەشی خستەڕوو ئەو ئامادەیە بۆ ئەو دیدارەی لەگەڵ پوتین و گفتوگۆ کردن لەسەر راگرتنی شەڕی ئۆکرانیا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، هەفتەی رابردوو ترەمپ هەڕەشەی توندی لە روسیا کرد بەوەی ئەگەر جەنگی ئۆکرانیا رانەگرێت سزای توند بەسەر روسیادا دەسەپێنێت. پوتینی سەرۆکی روسیاش وتبووی ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپدا بکات لەسەر ئەو پرسە.













گەلەری

‌بەپەلە