AM:09:08:26/01/2025
2348 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ کاتژمێر چواری بەرە بەیان ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنان کۆتایی هات و جموجوڵى سەربازیش لە نێوانیاندا دەستى پێکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، لەگەڵ تەواوبونی ئاگربەستەکەدا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شارۆچکەی کەفر کە دەکەوێتە باشوری لوبنان بیستراون، هەروەها چەند درۆنێکی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبناندا بینراون.
هاوکات،
بەپێی رێکەوتنی ئاگربەستەکە، دەبێت لە ئەمڕۆوە ئیسرائیل هێزەکانی لە باشووری
لوبنان بکشێنێتەوە.
ئەمەش
لە کاتێکدایە ، لە ٢٧ـی مانگی یانزەی ساڵی رابردووەوە ئاگربەستی حزبوڵای لوبنانی و
ئیسرائیل بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.