سەردێڕ:

ئیسرائیل؛ کۆنترین بارمتەی زیندانیکراوی فەلەستینی ئازادکرد

PM:08:02:25/01/2025

3164 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست و پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بارمتەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ٢٠٠ زیندانیی فەلەستینی ئازادکران کە لەناویاندا کۆنترین زیندانیکراوی فەلەستینی تێدابوو.


ئەمرۆ شەممە ٢٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، یانەی زیندانیانی فەلەستینی رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست و پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لە غەززە، ئیسرائیل ٢٠٠ بارمتەی زیندانی فەلەستینی ئازادکرد. کە لەناویاندا محەمەد توس، کۆنترین زیندانیکراوی فەلەستینی تیایدا بوو کە ٣٩ ساڵە لە زیندانە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، محەمەد توس تەمەنی ٦٩ ساڵە و لە ساڵی ١٩٨٥ـوە دەستگیرکراوە و  نزیکەی ٤٠ ساڵی لەناو زیندانەکانی ئیسرائیل بەسەربردووە و بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی ئامانجەکانی ئیسرائیل سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپینرابوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە قۆناغی دووەمی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لە غەززە، حەماس ٤ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کرد و لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل ٢٠٠ بارمتە و زیندانی فەلەستینی ئازادکرد.

 

 













گەلەری

‌بەپەلە