وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەپێی فەرمانی دۆناڵد ترەمپ جگە لە یارمەتییەکان بۆ میسر و ئیسرائیل تەواوی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ تەواوی وڵاتانی دیکە راگیراون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە مارکۆ روبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا وتویەتى، هاوکاریییەکانیان بۆ وڵاتان راگرتووە و تەنها ئیسرائیل و میسر لە بڕیارى راگرتنى هاوکارییەکان دەرکراون.
هاوکات، ئەمریکا بە بڕی ٧٢ ملیار دۆلار لە
بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ خاوەنی گەورەترین چەردەیە لەرووی هاوکارییەکانییەوە بۆ دەرەوەی وڵات.
هەروەها، ئیسرائیل ساڵانە زیاد لە سێ ملیار
و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری لە ئەمریکا وەردەگرێت و میسریش بە نزیکەیی یەک ملیار و ٣٠٠
ملیۆن دۆلار بە هەمان شێوە لە ئەمریکا وەردەگرێت.
بەپێی سەرچاوەکان بڕیارەکەى ترەمپ بۆ ماوەی ٩٠ رۆژە و
دواتر پێداچوونەوەى پیادا دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم بڕیارەی ترەمپ درێژکراوەى هەمان
قسەکانى کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن و رۆژى دەستبەکاربونیەتى کە جەختى کردەوە هاوکارییەکان
رادەگرێت.