سەردێڕ:

حەماس ٤ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کرد

PM:12:44:25/01/2025

2548 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتیی (٤) كچە دەستبەسەركراوی ئیسرائیلی لە بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی وەرگرت، ئەمە لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکاندا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئەندامانی رێكخراوی خاچی سور، لەناو گردبوونەوەیەكی گەورەی هێزە چەكدارەكانی بزوتنەوەی حەماسدا واژۆیان لەسەر نوسراوی وەرگرتنی ئەو ٤ بارمتەیە كرد.

بەگوێرەی رێككەوتنی ئاگربەست، ئیسرائیل ٢٠٠ زیندانی و دەستبەسەركراوی فەلەستینی ئازاد دەكات لەبەرامبەر ئازادكردنی ئەم چوار بارمتەیە، لەناو ئازادكراوانی فەلەستینیدا ١٢٠ كەسیان سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە ئەمەش دوای تۆمەتباركردنیان بە تێوەگلان لە ئەنجامدانی هێرشی خوێناویی دژ بە ئیسرائیل.














گەلەری

‌بەپەلە