دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ فرۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا یەکەم دەستەی لە کۆچبەری نایاسایی لە ئەمریکاوە بۆ گواتیمالا گواستەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیمانگای کۆچبەرانی گواتیمالا رایگەیاند، یەکەم فرۆکە کۆچبەرە نایاساییەکانیان گواستووەتەوە کە ٨٠ کەسی تێدا بووە ، کە ٣١ ئافرەت و ٤٨ پیاو و مێردمنداڵێکی بێسەرپەرشتبوون.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانى ئەو وڵاتە ئاماژە بەوەشکرا، فرۆکەیەکی دیکەی
ئەمریکی کە ٨٠ کۆچبەری نایاسایی دیکەی هەڵگرتبوو لەهەمان بنکە نیشتەوە و گوازراونەتەوە
بۆ هەمان بنکەی پێشوازی پەیمانگاکە پێش ئەوەی بگەڕێنرێنەوە بۆ ماڵەوە.
هاوکات بەگوێرەى ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەرپرسانی مەکسیک داوای سەرۆکی
ئەمریکایان رەتکردەوە کە فرۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا کۆچبەرە نایاساییەکان بگوازێتەوە
بۆ گواتیمالا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ترەمپ لە رۆژی دەستبەکاربوونیدا لە یەکەم وتاریدا
بەڵێنی دا دەستبەجێ هاتنە ناوەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بوەستێنێت و دەست بە پرۆسەی
دیپۆرتکردنەوەی ملیۆنان کۆچبەر بکات کە بە نایاسایی دەچنە ناو ئەمریکاوە.