نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمی کرد، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی دوو هەزار و ٧٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی چەند سەنتێک دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نرخى زێر لە بازارەکانی جیهاندا نرخەکەی بۆ دوو هەزار و ٧٧١ دۆلار و ٣٠ سەنت دابەزی.
هاوکات، لە بازارەکانی هەرێمیش نرخەکەی نزیکەیی دۆلارێک دابەزی، نرخی
زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم جۆرەیە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٣ هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٧٠ هەزار دینارە.
نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٨٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦١٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٧٠ هەزار دینارە