AM:08:43:25/01/2025
1392 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ تاڕادەیەک لە جێگیریدایە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٣٢ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٤ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
هاوکات، بەردەوامی دابەزینی ئەم ماوەیەی نرخی نەوت مانەوەی لەو ئاستەدا دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی وتارێکی ئۆنلاین بۆ ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە
بازرگانییەکانی بەشداربوو لە کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس، داوای کەمکردنەوەی
نرخی نەوتی کرد.