سەردێڕ:

ترەمپ؛ پەیوەندیی دەکات بە سەرۆکی کۆریای باکوورەوە

AM:08:45:24/01/2025

2012 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بە نیازە جارێکی دیکە پەیوەندیی بکات بە کیم جۆنگ ئونی، سەرۆکی کۆریای باکوور، ئەوەش دوای ئەوەی لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپدا پەیوەندییکی کارکردنیان دروست کرد.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، بە نیازە جارێکی دیکە پەیوەندی بە کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کیم پیاوێکی زیرەکە و زۆر باش پێکەوە دەگونجێن و بۆیە پێی خۆشە دووبارە پەیوەندی پێوە بکاتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا کۆبوونەوەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور ئەنجامدا و ستایشی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد، بەڵام دواتر واشنتۆن نەیتوانی پێشکەوتنی بەرچاو لە هەوڵەکانی داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور بەدەستبهێنێت.

لەدوای ئەو کۆبوونەوەیەی ترەمپ لەگەڵ کیم لە ساڵی ٢٠١٩، کۆریای باکوور دەستبەرداری ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسیەی لەگەڵ ئەمریکا بوو وە هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی چەک چڕتر کردەوە و پێشنیارەکانی ئەمریکای بۆ دانوستان رەتکردەوە.













گەلەری

‌بەپەلە