سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

AM:08:10:24/01/2025

1648 جار خوێندراوەتەوە

دوای داواکارییەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی نرخی نەوت، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٤٠ سەنت نزمبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٤ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی دۆلارێک نزمبووەتەوە.

هاوکات، دابەزینی نرخی نەوت لە دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هاوردەکردنی نەوت لە وڵاتان کەمدەکەنەوە و نەوتی ناوخۆیی دەردەهێنن و بەکاریدەهێنن.














گەلەری