سەرۆکی ئەمریکا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس رایگەیاند، دەبێت نرخی سودى بانکی و باج و لە سەرانسەری جیهاندا دابەزێنرێت. وتیشی، داوا لە سعودیە و ئۆپیک دەکات نرخی نەوت دابەزێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا بەشداری لە کۆربەندی ئابووری جیهانی داڤۆس کرد و رایگەیاند، لە داهاتوودا داوا لە سعودییە و ئۆپیک دەکات تاوەکو نرخی نەوت دابەزێنن.
وتیشی، پێی سەیرە کە پێش هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا نرخی نەوتیان
دانەبەزاندووە هەربۆیە دەبێت لە زووترین کاتدا نرخی نەوت دابەزێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، هاوشێوەی دابەزاندنی نرخی نەوت دەبێ باج و نرخی
سوودیش لە سەرانسەری جیهاندا دەستبەجێ دابەزێندرێت.
ئەم قسانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا لە ٢٠ـی
ئەم مانگە هەر خۆی هەڕەشەی زیادکردنی باجی بە رێژەی ٢٥٪ دەکرد لەسەر کاڵا و کەلوپەلە
هاوردەکراوەکان بە تایبەت لە هەریەک لە وڵاتانی کەنەدا و مەکسیک و چینەوە.
هەربۆیە دوا بەدوای قسەکانی لە کۆڕبەندی داڤۆس سەرۆکی ئەمریکا تووشی
رەخنەیەکی زۆر بووەوە.