نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمێك دابەزی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٧٥١ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی چوار سەنت دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.
هاوکات، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا لە
یەکەم رۆژیدا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمە لەکاتێکدایە، لە
بازارەکانی هەرێمیش نرخەکەی بەجێگیری مایەوە، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم
جۆرەیە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٠ هەزار دینارە نرخی مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ٢٤ بە ٦٦٥ هەزار دینارە بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم
شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٨٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٠٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٥ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٨٣ هەزار
دینارە.