PM:10:32:22/01/2025
1676 جار خوێندراوەتەوە
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، بەمزوانە دەچمە غەززە بۆ دڵنیابوون لە جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست. وتیشی، رێککەوتنی ئاگبەست قورسە. هاوکات وتەبێژێکی باڵی سەربازی حەماسیش دەڵێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو مه‌رج و قۆناغه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێبكه‌ین.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست رایگەیاند، "جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه قورستره له گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كه‌ی، من وه‌ك به‌شێك له تیمی پشكنین ده‌چمه ئیسرائیل و كه‌رتی غه‌ززه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابم كه جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
وتیشی
"ئه‌گه‌ر شته‌كان به باشی به‌ڕێوه‌بچن، ده‌چینه قۆناغی دووه‌می ڕێككه‌وتنی
ئاگربه‌ست له غه‌ززه".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشتر باسی له‌وه‌كردبوو، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس
لاواز بووه، "گومانی خۆی له به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل
له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ربڕی".
لای
خۆیه‌وه ئه‌بو عوبه‌یده، وته‌بێژی سه‌ربازی كه‌تایبی قه‌سام، باڵی سه‌ربازی
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاندووه، "پابه‌ندبوونیان به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست
و جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی دووپاتده‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد، "ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو مه‌رج و قۆناغه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێبكه‌ین،
داوا له وڵاتە نێوەندگیرەکان ده‌كه‌ین ئیسرائیل پابه‌ند بكه‌ن به‌جێبه‌جێكردنی".