سەردێڕ:

هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیان

PM:10:15:22/07/2021

255372 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى رایگەیاند، لە دواى پشووی جەژنەوە دەستدەکەن بە دابەشکردنى بەشەخۆراک ولەمەودواش مانگانە حەوت ماددەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت، کە ئەو ژمارە ماددە خۆراکییانە ماوەی ١٥ ساڵە دابەشنەکراوە.


شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، حەوت ماددەى خۆراکی نوێ گەیشتووەتە کۆگاکانیان لەوانەش، نیسک و فاسۆلیا و دۆشاوی تەماتە، وتیشی، جۆری برنجەکە گۆڕاوە بە برنجێکی کوالێتى باشتر.

شەوکەت محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتاى ئەم هەفتەیەوە بەپێی لیستەکان بەشەخۆراک رەوانەوەى ناوچە جیاوازەکان دەکەن و لەوێشەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای ١٥ ساڵ لە راگرتنی جارێکی دیکە ماددە زیادکراوەکانی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان گەیشتووەتە دەستی بریکارەکان و بڕیارە لەمەودوا مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.













گەلەری