PM:06:47:19/01/2025
2180 جار خوێندراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو سێ بارمتەیەمان وەرگرتەوە کە رادەستی خاچی سوور کرابوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، کەمێک پێش ئێستا حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، سێ بارمتەمان لە غەززە لە کاتی دەستپێکردنی ئاگربەستدا لەلایەن خاچی سوورەوە رادەست کراوە و گەیشتوونەتە ناو خاکی ئیسرائیل.
ئاماژەیان بەوەشکرد، لە ئێستادا ئەو سێ بارمتە ئازادکراوە گەیشتوونەتە ناو خاکی ئیسرائیل و پشکنینی سەرەتایی پزیشکیان بۆ دەکرێت.
دەشڵێن،
دوای تەواوبوونی
پشکنینی پزیشکی، چاوەڕوان دەکرێت پێش ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە تەلئەڤیڤ،
لەوێ خێزانەکانیان دەبینن.
هاوکات، بەپێی ئاگربەستەکە ئیسرائیل ٧٣٧ زیندانی فەلەستینی کە بە تۆمەتی جیاواز گیرابوون ئازاد دەکات، ئەمە جگە لە هەزار و ١٣٧ هاووڵاتی ئاسایی دیکەی غەززە.