AM:10:41:19/01/2025
2820 جار خوێندراوەتەوە
بڕیار بوو بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٣٠ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت، بەڵام ئیسرائیل لە بەرامبەر ئاگربەست مەرجی بۆ حەماس داناوە تاوەکو ئاگربەستەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، لە بەرامبەر ئاگربەست و وەستانی جەنگ ئیسرائیل داوای کردبوو لەماوەی ٤٢ رۆژدا ٣٣ بارمیتەی ئیسرائیلی بەرامبەر بە سەدان بەندکراوی فەلەستینی ئازادبکرێن و ئەوکات ئاگربەست بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژە بەوەشکرا، ئیسرائیل ئاگربەستی دواخست بەهۆی پابەند نەبوونی حەماس بە مەرجەکە و پێشکەش نەکردنی لیستی
بارمیتەکان کە ئەمڕۆ بڕیار بوو پێشکەشی بکات تاوەکو ئازادبکرێن.
هاوکات حەماس رایگەیاند، هۆکاری تەکنیکی و مەیدانی بووەتە هۆی دواکەوتنی
پێشکەشکردنی لیستەکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشوەختە ئیسرائیل ئاگاداری بە حەماس دابوو ئاگربەست
ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە تاوەکو داواکارییەکەیان جێبەجێنەکرێت.