سەردێڕ:

نرخی نەوت تاڕادەیەک لە جێگیریدایە

AM:08:29:19/01/2025

1428 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک لە بەرزیدا جێگیرە. هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٠ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەم پێیەش بەراورد بە دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت تاڕادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٧ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی دوو دۆلار و ٤٧ سەنت دابەزیوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ئیسرائیل و حەماس گەیشتنە ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان دوای زیاتر لە ساڵێک  لە شەڕ، بووە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە بازڕەکانی جیهاندا.

 













گەلەری

‌بەپەلە