PM:03:21:18/01/2025
2300 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە کە دوو دادوەرى ناسراوى ئێران لەبەردەم دادگا تەقەیان لێکراوە و کوژراون، چەکدارێکیش لەو نزیکانە خۆى کوشتووە و گومان دەکرێت ئەو کەسە کارەکەى کردبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونـی ٢٠٢٥، ئاماژە بەوەش کرا، بێجگە لە کوژرانى ئەو دوو دادوەرە داوەرێکى دیکە و پاسەوانێکیشى برینداربوون.
هاوکات، دادوەرەکان
دوو دادوەری دیاری دادگای باڵای ئێران بوون بەناوەكانی عەلی رازینی و محەمەد مەقیسە،
یەكێکیان سەرۆكی هۆبەی ٣٩ و ئەوەی دیکەش سەرۆكی هۆبەی ٥٣ دادگای باڵای ئێران بوون.