سەردێڕ:

چەکدارەکانی یەمەن هێرشەکانیان رادەگرن

PM:02:51:18/01/2025

2020 جار خوێندراوەتەوە

گروپە چەکدارەکانی یەمەن ناسراو بە حوسییەکان رایانگەیاند، لە دوای جێبەجێ بوونی ئاگربەستی غەززە رێڕەوی بازرگانی دەریای سور دەکەنەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، میدیا ناوخۆییەکانی یەمەن ئاماژەیان بەوە کرد، لە دوای جێبەجێ کردنی ئاگربەستی غەززە گروپە چەکدارەکانی یەمەن چالاکییەکانیان لە دەریای سوردا دەوەستێنن و رێڕەوی بازرگانی دەریای سور دەکەنەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، گروپە چەکدارەکانی یەمەن ئامادەییان دەربڕیوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا ئاسایی بکەنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بڕیارە سبەینێ کاتژمێر هەشت و ٣٠ خولەک بە کاتی کەرتی غەززە ئاگربەستەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان دەست پێ بکات.

 













گەلەری