سەردێڕ:

نرخی نەوت تاڕادەیەک لە بەرزیدا بە جێگیری ماوەتەوە

AM:08:18:18/01/2025

1636 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک لە بەرزیدا بە جێگیری ماوەتەوە و بەراورد بە دوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٠ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە کرا، بەم پێیەش بەراورد بە دوێنێ نرخی بەرمیلێک نزیکەی دۆلارێک دابەزیوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٧ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار و ٤٧ سەنت دابەزیوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ئیسرائیل و حەماس گەیشتنە ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان دوای زیاتر لە ساڵێک  لە شەڕ، بووە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە بازڕەکانی جیهاندا.













گەلەری