سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی قەتەر: دواهەمین بژاردەی غەززە ئاگربەستە

PM:09:18:17/01/2025

2144 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەیرانی قەتەر رایگەیاند، "ئاگربەست دواهەمین بژاردەی بەردەم غەززەیە، ئەمە دوا دەرفەتی ئێمەیە بۆ رزگارکردنی غەززە لەو شەڕەی لە ئێستادا هەیە ".


ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، شێخ محەممەد ، سەرۆك وەیرانی قەتەر رایگەیاند، ئاگربەست دواهەمین بژاردەی بەردەم غەززەیە بۆ رزگاربوونیان لەو شەڕەی ئێستا. وتیشی، "ئاشتی هەمیشەیی بەبێ دەوڵەتی فەلەستین بەدی نایەت، ئامانجمان دورستكردنی دەوڵەتێكی فەلەستینیە لە تەنیشت دەوڵەتی ئیسرائیلەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، شکست بژاردە نییە، ئەوەش شتێكە كە هەموان دەیزانن، بەردەوام دەبین و دووبارە هەوڵەكان دەستپێدەكەینەوە بۆ ئەوەی لایەنەکان پابەندبن و ئامانجمان دورستكردنی دەوڵەتێكی فەلەستینیە لە تەنیشت دەوڵەتی ئیسرائیلەوە".

هاوکات شێخ محەممەد رەخنەی لە لایەنەكان گرت سەبارەت بەو ماوەیەی کە پێویست بوو بۆ رێککەوتن و وتیشی "لە بنەڕەتدا ١٣ مانگ لە كات بە فیڕۆدانی لایەنەكان هیچ مانایەكی نیە، بەرامبەر ژیانی كەسێك نیە كە لە غەززە گیانی لەدەستداوە، یان بەرامبەر ژیانی بارمتەیەكی ئیسرائیل نیە كە بە هۆی بۆردومانەوە لە دەستمانداوە".













گەلەری