سەردێڕ:

حکومەتی ئەمنیی ئیسرائیل رازیبوو بە ئاگربەستی غەززە

PM:05:25:17/01/2025

2320 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەمنیی ئیسرائیل ئاگربەستی غەززەی پەسەندکرد و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش بە خانەوادەی بارمتەکانی راگەیاندووە، "خۆتان بۆ پێشوازی کەسوکارتان ئامادە بکەن".


ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، دیوانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، حکومەتی بچوککراوەى ئیسرائیل کە بە کابینەى ئەمنى حکومەت ناسراوە رازیبووە بە رێکەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان.

هاوکات، هەر لە راگەیەندراوەکەدا نوسینگەی ناتانیاهۆ خانەوادەی بارمتەکانی ئاگادار کردووەتەوە، تاوەکو خۆیان بۆ پێشوازی لە کەسوکارە بە بارمتە گیراوەکان ئامادە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، ئەگەر ئەنجوومەنی وەزیران رێککەوتنی ئاگربەست پەسەند بکات، ئەوا ئاگربەستەکە لە ١٩ـی ئەم مانگەوە  جێبەجێ دەکرێت.













گەلەری