AM:09:36:17/01/2025
3040 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی ئیسرائیل بۆ پەسەندکردنی ئاگربەستی غەززە کۆبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر ئاگربەستەکە بدات، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش بە خانەوادەی بارمتەکانی راگەیاندووە، خۆیان بۆ پێشوازی کەسوکارتان ئامادەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ کابینەی ئەمنی حکومەتی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لە سەر ئاگربەستی غەززە دەدات.
هاوکات،
هەر لە راگەیەندراوەکەدا نوسینگەی ناتانیاهۆ خانەوادەی بارمتەکانی ئاگادارکردووەتەوە،
تاوەکو خۆیان بۆ پێشوازی لە کەسوکارە بارمتەکانیان ئامادە بکەن.
ئەوە
لەکاتێکدایە، پێشتر حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، ئەگەر ئەنجوومەنی وەزیران رێککەوتنی
ئاگربەست پەسەند بکات، ئەوا ئاگربەستەکە لە ١٩ـی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت.